Posts

Showing posts from March, 2023

وتاری سیاسی.

Image
  سـاڵانێكە ، وتاری سیاسی لەم هەرێمە لەپاڵ  نەخشەی بڕۆدێڵدا  بۆ مێژوو، توشی ئفلیجی و بێ ئاگاییەكی زۆر بووە، هەم لە بارودۆخی جیهان، ناوخۆی ، هەرێمی... خەڵكی ئێمە بە گشتی و هێزە سیاسییەكان لەبەشێكی زۆری یادەوەرییەكانیاندا، سیاسەت و وتاری سیاسی، بگرە رەهەندە جیاجیاكانی ژیانی كۆمەڵایەتی، ئاین، فەرهەنگ ، كۆی جومگەكان بەم شێوەی ئێستا بەناو یەكدا نەچون و توشی بوچێتی و بێ جەوهەری نەبونەتەوە، لە هەفتاو هەشتاكاندا وتاری سیاسی لای زۆرینەی هێزە سیاسیەكانی كوردستان، و بگرە ڕۆشنبیرانیش، بە پلەو ڕادەی جیاواز وتاری بەناویەكداچونی ناسێۆنالیزم و سۆسیالیزم بوو..! تەنانەت ئەوكاتیش قسە لەسەر چارەسەرێكی دیموكراسیانە بۆ چارەسەركردنی كیشە ناوخۆی و دەرەكییەكان دەكرا، بێ ئاگا لەوەی نەك پڕۆژەی چارەسەریان بێ جەوهەر بوو، خۆشیان و گوتارەكانیان  سەریان لەخۆیان دەرنەدەكرد....خۆشیان لەخۆشیان تێنەدەگەشتن، چ جای بگات بەوەی  هەوڵی چارەسەركردنی  پرسە گرنگەكانی ڕۆژەڤ بدەن...!، هەر وەك ئەو دۆخەی ئێستا دروستیان كردوە