سیاسی
هیچ بەربژیرێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا
بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمیی 99.87%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی تورکیا کە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوو بڵاوی کردووەتەوە، هیچکام لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بەدەست بهێنن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
بەپێی داتاکانی ئاژانسەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.50%ی دەنگەکان، کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.89%ی دەنگەکان، سینان ئۆغان 5.17%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
لەو بارەوە ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی هەڵبژاردنی تورکیا ڕایگەیاند: “بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەنگی پێویستیان بەدەستنەھێناوە، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەچێتە گەڕی دووەم و لە 28ی ئایار دەنگدانی دووەم بەڕێوە دەچێت.”
هاوکات ئاژانسەکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیاش بەوشێوەیە ئاشکرا دەکات، هاوپەیمانیی کۆماری 49.3%، هاوپەیمانیی میللەت 35.1%، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی 10.5% و هاوپەیمانیی ئاتا 2.4%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
Ahmadshamzinnsaber ....
9647504064412
erbil shamamk
Comments
Post a Comment